داوادەكرێت پەرلەمانی عێراق‌و كوردستان چاودێری رێككەوتنی هەولێرو بەغدا بكەن

پۆڵەتیك پرێس:
ئەگەری رێككەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی هەولێرو بەغدا هەیەو داواشدەكرێت پەرلەمانی عێراق‌و كوردستان چاودێری رێككەوتنەكە بكەن.

چەند رۆژێكە شاندێكی هەرێمی كوردستان لەبەغدان‌و چەندین كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە سیاسی‌و حكومییەكان كردووە، ئەوەش بەئامانجی كۆتایهێنان بەكێشەكان‌و گەیشتنە رێككەوتن.

لەو بارەوە بەڵێن ئیسماعیل ئەندامی پەرلەمانی كوردستان‌و ئەندامی لیژنەی وزەو سامانەسروشتییەكان داوای كرد هەردوو لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی هەرێم سەرپەرشتی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021 بكەن پێش تێپەڕاندنی لەپەرلەمان، ئەوەش بۆ دڵنیابوون لەجێبەجێكردنی بەندەكانی پرۆژەكە، بەتایبەتی ئەو بەندانەی پەیوەندی بەرێككەوتنی هەولێرو بەغداوە هەیە.

بەڵێن ئیسماعیل دەشڵێت: پێویستە هەردوو پەرلەمانی كوردستان‌و عێراق فشار لەحكومەتی بەغداو هەولێرو بكەن، بۆ ئەوەی ئەو رێككەوتنەی دەیكەن‌و لەپرۆژەی بودجە جێگری دەكەن، وەك خۆی جێبەجێیبكەن‌و پابەندبن پێیەوە.

چەند ساڵێكە كێشە لەنێوان هەولێرو بەغدا هەیە، كە كێشەكان نایبەتە بەداهاتەكانی هەرێم‌و پشكی بودجەكەی لەیاسای بودجەی گشتی عێراق، ماوەیەكیشە هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ چارەسەری ئەو كێشانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا