ئیسرائیل دەڵێت نیوەی فەرماندەکانی حزبوڵڵامان کوشتووە، حزبوڵڵاش وەڵام دەداتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای ئیسرائیل لە نوێترین لێدوانیدا ئاشکرایکرد، لەسەرەتای دەستپێکی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە رۆژی 7ی ئۆکتۆبەری 2023ەوە، زۆرینەی فەرماندەکانی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان لە هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون و حزبوڵڵاش راگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیل بە ”گاڵتەجاڕ” ناودەبات.

یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پاش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی ”چڕی” لێپرسراوانی باڵای ئەمنیی وڵاتەکەی لە باکووری ئیسرائیل بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، “ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانمان لەتەواوی ناوچەکانی باشووری لووبنان بەردەوام دەبێت و ئەنجامەکان زۆر سەرسوڕهێنەرن”.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، “لەو کاتەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە پەرەی سەندووە، لە ئۆپراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیلدا لە باشووری لووبنان، نیوەی فەرماندەکانی حزبوڵڵامان کوشتووە و ناچار بە خۆحەشاردان کردووە”.

سەرچاوەیەکی فەرمیی رێکخراوی چەکداریی حزبوڵڵا بە ئاژانسی سی ئێن ئێن-ی راگەیاندووە، قسەکانی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دووژمنکارانەیە و دوورن لە راستییەوە.

سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە، “ئەوەی ئیسرائیل بانگەشەی بۆدەکات گاڵتەجاڕییە، چونکە ئێمە تا ئێستا بەتەواوی هێزمانەوە نەهاتووینەتە جەنگەوە و سەربازەکانمان سیستەمی پارتیزانی پەیڕەو دەکەن، ئەمەش رێگە بە دوژمن نادات زیانی زۆرت پێ بگەیەنێت”.

لە یەکەم رۆژی دەستپێکی هێرشەکانی حەماس بۆسەر ناوچەکانی باشووری ئیسرائیل و مووشەکبارانیکردنی ئەو وڵاتە، سوپای ئیسرائیل لەرێگەی راگەیاندنی ئۆپراسیۆنی ‘شمشێری ئاسنین”ەوە بەردەوام بانگەشەی ریشەکێشکردنی حەماس و حزبوڵڵا دەکات؛ بەپێی ئامارەکانی ئیسرائیل، تەنها لەو رۆژەدا چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس 1400 ئیسرائیلی کوژران و 240 کەسیش بە بارمتەگیران

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا