پێنج كەس دوای کوشتنی شوفێرێكی بە رەگەز عەرەب دەستگیردەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، توانیویانە پێنج كەس دەستگیربكەن كە مانگێك بەر لە ئێستا لە سنوری چەمچەماڵ شوفێرێكی بە رەگەز عەرەبیان كوشت و هەڵهاتن، تۆمەتبارەكانیش سەرجەمیان دانیشتووی قەزاكەن.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، رایگەیاند: هێزەكانمان ئەو كەسانەی دەستگیركرد كە عەرەبێكیان لە چەمچەماڵ لە ڕێگەی ناوشوان كوشت.

ئەوەشهاتووە، شەوی 15_3_2022 كاتژمێر 10 ی شەو لە قەزای چەمچەماڵ نزیك پێشەنگای ئۆتۆمبێلەكان لە ڕێگەی ناوشوان پێنج كەس بەناوەكانی (م ، ب ، م ) (ب ، ب ، ع) (ھ ، ڕ ، ع ) (ھ ، ع ، م ) (ك ، م ، م ) كە دانیشتوی قەزاكەن تەقە لە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر دەكەن و شۆفێری بارهەڵگرەكە بەناوی (سەباح حەسەن خەڵەف ) لەنەتەوەی عەرەب پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی سپارد.

باس لەوەشكراوە، دەستبەجێ هێزەكانیان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی كەوتنە كۆكردنەوەی زانیاری دەربارەی ڕوداوەكە، سەرەنجام هەر پێنج تۆمەتبارەكە دۆزرانەوە و بە بڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیردەكرێن و دەستبەسەر ئۆتۆمبێل و كەلوپەلەكانیاندا دەگیرێت.

ئەوەش روونكراوەتەوە تۆمەتبارەكان لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوەو بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان ڕاگیراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا