راگەیەندراوێک لە دانەگازەوە لەبارەی لە کێڵگەی کۆرمۆر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمپانیای دانەگاز رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر گەڕاوەتەوە ئاستی ئاسایی پێش ئەو هێرشەی هەینیی رابردوو کرایە سەر کێڵگەکە.

کۆمپانیای ناوبراو لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینی 03-05-2024 بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت: “ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەکە گەیشتووەتەوە زیاتر لە 500 پێ سێجا لە رۆژێکدا. بەرهەمهێنانی LPG گەیشتووەتەوە 1100 تۆن و گازی کۆندێنسەیتیش 15 هەزار بەرمیل.”

راشیگەیاند، “دەستپێکردنەوەی چالاکییەکان دوای گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دێت لەلایەن حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان. هەروەها پابەندیی تووند بۆ تووندکردنی بەرچاوی ئاسایش و بەهێزکردنی بەرگری لە کێڵگەی کۆرمۆر.”

ئێوارەی رۆژی هەینی، 26ـی نیسان بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ، کە بەهۆیەوە چوار کارمەند گیانیان لەدەستدا و بەرهەمهێنانی کارەباش 2 هەزار و 500 مێگاوات کەمبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا