پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هاوپەیمانی سائیرون، كە رێبەری رەوتی سەدر، “موقتەدا سەدر” سەرۆكایەتی دەكات، رۆژی دووشەممە سێ نوێنەری خۆی لە رەوتەكەی دەركرد.
نەبیل تەرەفی، سەرۆكی هاوپەیمانییەكە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: هەریەك لە ( بورهان مەعموری، عەلی سەعدون لامی و ئیناس مەكسوسی) لە هاوپەیمانی سائیرون لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەركراون.
بە گوێرەی بڕیارەكە، هۆكاری دەركردنی ئەو سێ پەرلەمانتارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، پابەند نەبوون بە پەیڕەوی ناوخۆی هاوپەیمانییەكەوە و دەرچوون لەو بنەمایانەی بۆ كاری سیاسی هاوپەیمانییەكە دانراون.
دەركردنی ئەو نوێنەرانە لە كاتێكدایە، وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق نزیك دەبێتەوە، كە بڕیارە رۆژی (10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو) بەڕێوەبچێت و پێش دەستپێكردنی پرۆسەكە، پێویستە پەرلەمانی عێراق بە دەنگدان خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.