بەرپرسی هەماهەنگی خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەری 2019 کوژرا

پۆڵەتیک پرێس

ئیهاب وەزەنی، چالاکوانی دیاری عێراق و ئەندامی دەستەی هەماهەنگی خۆپیشاندانەکان لەهێرشێکی چەکداریدا لەناوچەی حەداد لەکەربەلا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.

لەوبارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، پۆلیسی پارێزگای کەربەلا هەموو هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ بەمەبەستی گەڕان بەدوای ئەو چەکدارانەی هێرشە چەکدارییەکەیان ئەنجامداوە.

بەپێی تویتی یەکێک لەچالاکوانەکان کە ناوی عومەر جەنابییە، ئیهاب وەزەنی بەرپرسی هەماهەنگی کەربەلا بووە لەخۆپیشاندانەکان و یەکێک بووە لەدیارترین چالاکوانە مەدەنییەکانی خۆپیشاندانی جەماوەری پارێزگای کەربەلا و عێراق.

هاوکات، ژمارەیەک چالاکوانی عێراقی میلیشیاکانی سەربە ئێران تۆمەتبار دەکەن بە کوشتنی ئیهاب وەزەنی و بەئامانجگرتنی چالاکوانانی عێراق.

لەسەرەتای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی عێراق لەئۆکتۆبەری ساڵی 2019 هەتا ئێستا نزیکەی 600 کەس کوژراون، هاوکات چەندین عێراقی دیکەش لەڕێی فیشەکەوە کوژراون لەناویشیاندا هیشام هاشمی، توێژەر و راوێژکاری حکومەت کە لەمانگی تەمموزی رابردوو لەبەردەم ماڵەکەیدا کوژرا.

مسلحون يغتالون الناشط العراقي "إيهاب الوزني" في كربلاء – إرم نيوز

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا