پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، جووتسایدی تەنیشت جەوازاتی کۆن، کە ناسراوە بە جووتسایدی(ڕەشکین) بۆماوەیەکی کاتی دادەخرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە13ی ئاب، هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند،” ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە لە ڕۆژی دووشەممەوە 14ی ئاب، جووتسایدی تەنیشت جەوازاتی کۆن کە بە جووتسایدی(ڕەشکین) ناسراوە، لە ترافیک لایتی سەربەستییەوە بۆماوەیەکی نادیار دادەخرێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی کارکردن بۆ تەواوکردنی جووتسایدەکە ئەو ڕێگایە دادەخرێت.
ڕوونیکردەوە، شۆفێران دەتوانن لەماوەی داخستنەکەدا، ڕێگای سەرەکی هەولێر-خەبات و شەقامەکانی ناو گەڕيکی 32ی پارک وەک رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.