ئەندامانی سەرکردایەتیی نوێی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەڵبژێردران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەندامانی سەرکردایەتیی نوێی یەکێتیی هەڵبژێردران.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدوای تەواوبوونی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کەناڵەکانی راگەیاند وتی: کۆنگرە زۆر بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی هێنا و لەماوەی پێنج رۆژی رابردوودا گفتووگۆی زۆر باش لەبارەی پەیڕەوی ناوخۆی حزب کرا.

وتیشی: بەڵین دەدەین رێبازی مام بپارێزین و لەسەر رێبازەکەی بەردەوامبین. لەبارەی هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتیش بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی: بەکۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، ئەندامانی سەرکردایەتی هەڵبژێردران، ئەمەش جێی خۆشحاڵییە کە هەموومان پێکەوە توانیمان بەسەربەرزانە لە کۆنگرە بێینە دەرەوە.

لەبارەی رۆڵی یەکێتی سەرۆکی یەکێتی وتی: لە داهاتوودا کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان رۆڵ و کاریگەری یەکێتی زیاتر دەبینن و بۆ گەنجانیش دەرگایەکی نوێ دەکەینەوە.

ناوی ئەندامانی نوێی سەركردایەتی یەكێتی:

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا