پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئه‌نجامێكی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دۆلار پێویستی به چه‌ند مانگێك هه‌یه، حكومه‌ت و بانكی ناوه‌ندیش هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
موعین كازمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، حكومه‌تی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی دراو به به‌رده‌وامی كارده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی به‌رزی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار له بازاڕی ناوخۆدا.
هه‌روه‌ها ناوبراو وتی، ڕێوشوێنی زۆریش گیراوه‌ته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی، ڕێكاری نوێش هه‌یه كه واده‌كات وه‌ك به‌شێك له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ره‌كان وه‌ربگیرێن.
کازمی ئاماژەى بەوەشکرد، چاره‌سه‌ری قه‌یرانی به‌رزی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار له بازاڕی ناوخۆییدا ئاسان نییه، كاتێكی زۆری ده‌وێت و پێویستی به‌گه‌یشتنه ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كان هه‌یه.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشى خستەڕوو،چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه پێویستی به چه‌ند مانگێك هه‌یه و حكومه‌ت هاوشانی بانكی ناوه‌ندی به هه‌مو توانایانه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه ده‌كه‌ن له‌زوترینكاتدا.