فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای گارەیان کردەئامانج

پۆڵەتیک پرێس:

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەبیانووی کردنەئامانجی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان چیای گارەیان بۆردومانکرد لە قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک.

شایەتحاڵێک لەوبارەیەوە باس لەوە دەکات، “بەیانی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو جار چیای گارەیان کردووەتەئامانج”.

وتیشی: بۆردومانەکە بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی گرتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا زیان و ئەنجامەکانی بۆردومانەکە نەزانراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا