عێراق سکاڵای لەسەر تورکیا تۆمارکرد

پۆڵەتیک پرێس

نوێنەری عێراق لەنەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاند، لەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سكاڵا لەسەر تورکیا تۆمار دەکات.

محەمەد حسێن ئەلبەحر نوێنەری عێراق لەنەتەوەیەكگرتوەكان ئاشكرای دەکات، سکاڵا لەسەر ئەنقەرە تۆمار دەکات لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەهۆی بوونی سەربازی تورکی لە ناو خالی عێراق.

دوێنێ چوارشەممە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، محەمەد حسێن سەبارەت بە بارودۆخی عێراق وتی ناکرێت تورکیا بە بیانووی هەبوونی پەکەکە بێتە ناو خاکەکەمان، عێراق نابێت ببێتە مەیدانی ململانێی نێوان هێزە سیاسیەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا