وەزیری بەرگری عێراق سەردانی کەرکوک دەکات

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری بەرگری عێراق  و شاندێ باڵای ئەمنی گەیشتە شاری کەرکوک و لەگەڵ پارێزگار و هێزە ئەمنییەكانی سەربەوەزارەتی بەرگری  لەسنوری پارێزگای كەركوك کۆبووەوە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند،  سەردانی جومعە عیناد، وەزیری بەرگری عێراق  بەمەبەستی ئاگاداربونە لە بارودۆخی ئەمنی پارێزگاکە وجێبەجێكردنی پلانی هێزە ئەمنییەکان لەسنوری پارێزگای كەركوك.

هاوكات وتیشی، وەزیری بەرگری عێراق كۆبوونەوە لەگەڵ  لایەنە ئەمنییەكانی كەركوك دەكات بۆ بەردەوامیدان بە ئۆپراسیۆنەکان و هەماهەنگی كردن  لەگەڵ هێزی پێشمەرگە لەسنوری كەركوك و تاوتوێكردنی كارەكانی  پێكهێنانی ژوری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق.

دوێنێ‌ 19ی ئایار یەكەم ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سنووری خانەقین كارەكانی تەواو بووە و دەست بەكارببون هاوكات رۆژی 18ی مانگ پێشتریش مەحمود سەنگاوی، فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگەی كوردستان رایگەیاند، بەم زووانە ژوور ئۆپراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق لەسنوری موسڵ و كەركوك و دیالە و مەخمور دەستبەكاربن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا