وەقفی سوننی لە كەركوك: بڕیاری كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان درا

پۆڵەتیك پرێس – نازە سەعید

وەقفی سوننی لە کەرکوک بڕیاریدا مانگی ئاب-ی داهاتوو دەرگای مزگەوتەکان لە پارێزگای کەرکوک بەرووی موسڵماناندا بکرێنەوە.

ساماڵ بازیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی وەقفی سوننی كەركوك بە پۆڵەتیك پرێس-ی وت، “چەندین جار داوامان كردوە لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی كەركوك بۆ كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكانی كەركوك، بەڵام رەزامەند نەبوون بۆ ئەو داواكارییە، ئەویش بەهۆی هەڵکشانی پەتای کۆرۆنا لە پارێزگاکە”.

وتیشی، “وەقفی سوننی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەوقافی هەموو شارەكانی عێراق و كۆمەڵەی مامۆستایانی ئاینی بڕیاریانداوە 20-9-2020 سەرجەم دەرگای مزگەوتەكانی كەركوك و ناچەکانی دیکەی پارێزگاکە بەرووی موسڵماناناندا بكرێتەوە”.

“بەڵام تەنها لە كاتی نۆێژی سونەتدا هاوڵاتیان بۆیان هەیە بچنە مزگەوتەكانەوە، و لە رۆژانی هەیینیدا نوێژی بەكۆمەڵ ناكرێت تا دۆخەكە ئارامتر دەبێتەوە”، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی وەقفی سوننی كەركوك وای وت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا