پۆڵەتیك پرێس:
بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیری بەریتانیا، نەدیم زەهاوی وەك وەزیری دەوڵەت بۆ دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا دامەزراند، كە ناوبراو كوردە.
نازم زەهاوی بەبنەڕەت كوردی عێراق، بەكاتی كراوە بەوەزیری دەوڵەت بۆ دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا لەوڵاتی بەریتانیا.
هاوكات ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، كە بەلایەنی كەمەوە زەهاوی تا هاوینی داهاتوو لەپۆستەكەی بەردەوام دەبێتو ئەركیشی دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا دەبێت لەسەرانسەری وڵات.
زەهاوی لە ساڵی 1967 لە بەغدا لە دایك بووە، لە بەریتانیا گەورە بووە، لە ساڵی 1976 خێزانەكەی عێراقیان بەرەو بەریتانیا جێهێشتووەو ئێستا رەگەزنامەی بەریتانی هەیە.