لە پارێزگای سەلاحەدین شەش داعش دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند لە چەند ناوچەیەكی پارێزگای سەلاحەدین و لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنێكی ئەمنیدا شەش چەكداری داعش دەستگیركران.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رۆژی سێشەممە 24_1_2023 بڵاویكردەوە، لە چەند ناوچەیەكی پارێزگای سەلاحەدین و لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنێكی ئەمنیدا دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی شەش چەكداری داعشی دەستگیركرد كە بەگوێرەی ماددەی چوار تیرۆر داواكراو بوون.

ئەوەشهاتووە یەكێك لەو چەكدارانە دانی بەوەداناوە لەوكاتەی لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە داعشەوە دەكات، ئەركی ئەوە بووە ئایدۆلۆژییای داعش لەنێو قوتابخانەكانی پارێزگای نەینەوادا بڵاوبكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا