ئەنجومەنی نوێنەران چەند پرۆژە یاسایەک دەخاتە دەنگدانەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک دەدات کە یەکێکیان تایبەتە بە رووبەڕووبوونەوەی لەشفرۆشی.

ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە، بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکەش پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی و ھەمواری یەکەمی یاسای رێکخستنی بەکرێدانی زەویی کشتوکاڵی و بەناوکردن و مافی مامەڵەکردن لەلایەن دەرچووانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری دەنگیان لەسەر دەدرێت.

ھەروەھا بڕیارە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای گەڕانەوەی موڵک بۆ ئەو خاوەن موڵکانە بکرێت کە بەھۆی بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بەعسەوە موڵکەکانیان لەدەستداوە.

بەپێی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی، ژمارە 8ی ساڵی 1988، هاوڕەگەزخوازى بە تاوان دادەنرێت و هەرکەسێک پەیوەندییەک دروست بکات کە بچێتە چوارچێوەى “لادانى سێکسى” سزاکەى لەنێوان بەندکردنى تاهەتایی و لەسێدارەدان دەبێت.

سزاى بانگەشەکردنیش بۆ هاوڕەگەزخوازى بەندکردنە، کە لە حەوت ساڵ کەمتر نەبێت، ئەوەش جگە لە سزاى پێبژاردن کە بڕەکەى لەنێوان 10 بۆ 25 ملیۆن دینارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا