پەرلەمانتارێکی پارتی: کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی ناکەوێتە ژێر کاریگەری بڕیاری دادگای فیدراڵی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، 47% ی داھاتی نەوت بۆ کۆمپانیا بیانیەکانە، بەڵام بە دامەزراندنی ئەو دوو کۆمپانیایە لەهەرێم، ئەو داھاتە بۆ ھەرێم دەگەڕێتەوە و حکوومەتی عێراقیش ھەر بڕیارێک بدات کاریگەریی لەسەر ھەرێمی کوردستان نابێت.

ڕێبوار بابکەیی پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەری پارتی ڕاگەیاندووە، ئەگەر دوو کۆمپانیا لە بواری نەوت دامەزرێن، ھەنگاوێکی ستراتیژی و گرنگە و بایەخی ستراتیژیی خۆی ھەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ئەو دوو کۆمپانیایە دامەزرێن یەکێکیان لە بواری گەڕان بۆ دۆزینەوەی نەوت لە ھەرێمی کوردستان و ئەوەی دیکە بۆ بەبازاڕکردنی نەوتەکە دەبێت.

وتیشی دوای دەرچوونی یاسای نەوت و غاز لە پەرلەمانی کوردستان، کۆمپانیا بیانییەکان نەوتی هەرێمی کوردستان دەدۆزنەوە و بەبازاڕی دەکەن، لەسەر ئەو بنەمایە 47%ی داهاتی نەوت بۆ ئەو کۆمپانیایانە دەڕوات و ئەگەر ئەوانە سەر بە ھەرێمی کوردستان بن، ئەو پارەیە بۆ خەزینەی گشتیی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، کاتێک حکومەتی عێراق بڕیارێک دەدا، کۆمپانیا بیانییەکان ترسیان ھەیە زیاتر بکەونە ژێر فشاری حکومەتی عێراقەوە، بەڵام ئەو کۆمپانیا نیشتمانیانە ناکەونە ژێر کاریگەریی ھیچ بڕیارێکی سیاسی، وەکو ئەوەی بەناو دادگای فیدراڵی.

ڕۆژی هەینی 17ی حوزەیران حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەوڵ بۆ دامەزراندنی دوو کۆمپانیای نەوت و غاز دەدات.

دوێنێ یەکشەممە، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، باوەڕمان بە عێراقی فیدراڵ و هەرەوها دەسەڵاتی هەرێم و پارێزگاکان بەڕێوەبردنەکانیان هەیە، بەڵام بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ بۆ ئەوەیە بەڕێوەبردن ستاندارد بێت لەسەرتاسەری وڵاتدا، هەر بۆیە هەموو ئامرازێکی یاسایی و شەرعی کە حکومەتی فیدراڵ بە دەستیەوە بێت بەکاری دەهێنین و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ جێبەجێدەکەین.

ڕۆژی 19ی ئایاری 2022 و لە سەر داوای وەزیری نەوتی عێراق، دادگای بازرگانی (الکرخ) لە بەغدا، ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتییانەی کە لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستان دا کار دەکەن بانگ کرد (استدعاء). لەوانەش کۆمپانیای DNO)، وێسترن زاگروس، HKN، شاماران، گەنەڵ ئێنێرجی، ئاداکس و گۆلف کیستۆن(، کە  گرێبەستەکانیان بە پێی یاسای ژمارە 22 ی ساڵی 2007 ی نەوت و گازی کوردستان واژوو کراوە و ئەو یاسایەش بە پێی ماددەکانی دەستووری عێراقی لە لایەن پەرلەمانی کوردستان دەرچوێنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا