بلینکن بە سەردانێکی لەناکاو دەچێتە ئۆکرانیا

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا.

سەردانەکەی بلینکن دوای ئەوە دێت وڵاتەکەی ئاشکرای کرد بەبەهای 2.7 ملیار دۆلار هاوکاری سەربازی پێشکەشی ئۆکرانیا و وڵاتانی دراوسێی دەکات تا ڕوبەڕوی ڕوسیا ببنەوە.

ئەم سەردانە بە دووەم سەردانی نهێنی ئەنتۆنی بلینکن دادەنرێت بۆ ئۆکرانیا لەدوای دەستپێکردنی شەڕی ڕوسیا لە ئۆکرانیا لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە.

هاوکات، پێشبینی دەکرێت بلینکن چاوی بە ڤۆلۆدمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بکەوێت و بەیەکەوە کۆببنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا