ڤاكسینی فایزەر گەشیتە ئیسرائیل

پۆڵەتیك پرێس

یەكەم فڕۆكەی بارهەڵگری ڤاكسینی فایزەری كۆرۆنا گەیشتە ئیسرائیل و واش بڕیارە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆكی ئەو وڵاتە وەك یەكەم كەس ڤاكسینەكە وەربگرێت.

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە تویتەر نووسیویەتی، “یەكەم هاوڵاتی ئیسرائیلی دەبم كە كوتانی پێدەگات”.

نەتانیاهۆ لە كاتی گەیشتنیدا لە فڕۆكەخانە ئاماژەی بەوەشكرد، متمانەی بەو ڤاكسینە هەیەو چاوەڕوان دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا كوتانەكە مۆڵەتی پێویست لە سیستمی تەندروستی وەربگرێت.

هاوكات كۆمپانیای فایزەری ئەمریكی كە ڤاكسینەكەی بەرهەم هێناوەو ئێستا لە قۆناغی كۆتایدایە، باس لەوە دەكات، چاوەڕوان دەكرێت تا كۆتایی ساڵ نزیكەی چارەكێكی دانیشتوان بەڤاكسینەكە بكوترێت.

لەئێستاشدا تەواوی جیهان چاویان لەدواین قۆناغەكانی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنادایە بەتایبەت ڤاكسینەكانی هەردو كۆمپانیای ئەمریكی فایزەرو مۆدێرنا كە پێشتر بەرپرسانی ئەو دوو كۆمپانیایە رایانگەیاندبوو لە قۆناغەكانی كۆتایی بەرهەمهێنانی ڤاكسیندان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا