پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەک دەداتە ئەو فەرمانبەرانەی کە بەبێ مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەکانیان بەدەستهێناوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویکردەوە، بەپێی نووسراویان ژمارە 4216 لە رێککەوتی 22-4-2024 میكانیزمی ناردنی زانیارییەكان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە.
بەو هۆیەوە، وەزارەتەکە ئاگاداری سەرجەم ئەفسەر و کارمەند و فەرمانبەرانی سەربە دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەکاتەوە ئەوانەی کە بە بێ مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هێناوە تا ئیستا بۆیان هەژمار نەکراوە، لە رێککەوتی 10-5-2024 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتیی کارگێر و سەرچاوە مرۆییەکان / کاروباری دیراسات بكەن.
روونیدەکاتەوە، پێویستە خودی خۆیان ئامادە بن و فۆرمی داواکراو لەم لینکەدا بە پڕكراوەیی لەگەڵ خۆیان بێنن.