ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان تۆمەتبارێک و هێزەئەمنییەکاندا ڕوویدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا تەقە لە هێزەئەمنییەکان کراوە و برینداری لێکەوتووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە25ی نیسان، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لەشاری سلێمانی ڕایگەیاند،” کەمێک پێش ئێستا ڕووداوێکی تەقەکردن لە گەڕەکی مەجید بەگی شاری سلێمانی ڕوویداوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی زانیارییەکانی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتووە تۆمەتبارێک لەو گەڕەکە بووە لەکاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویدا و لەئەنجامدا تەقەکراوە برینداری لێکەوتووەتەوە.

ڕوونیکردەوە، یەکێک لە پۆلیسەکان برینەکەی سەختە و لەئێستادا تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا