هۆشیار زێباری ڕەخنە لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کاندیدی دوورخراوەی پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار هۆشیار زێباری رەخنەی توند لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەگرێت.

هوشیار زێباری، کاندیدی دوورخراوەی پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر  رەخنە لە سەرکردە سیاسیەکانی عێراق دەگرێت و دەڵێت “سەرکردەکانی عێراق گلەیی لە پەکخستنی پرۆسەی سیاسی و پێشێلکردنی بنەماکانی دەستووری دەکەن، بەڵام هەموویان لەبیریان چووە یان لەبیر خۆیان بردووەتەوە، کە هۆکاری هەموو ئەوانەی تاوەکوو ئێستا روودەدەن.

لە مانگی شوباتی ڕابردوو، دادگای فیدڕاڵی لەسەر دۆسیەی هۆشیار زێباری کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کۆبووەوە، بڕیاریدا زێباری لە کێبڕکێکە دووربخاتەوە و سکاڵاکانی تایبەت بە گەندەڵی کە دژی تۆمارکرابوون بسەلمێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا