کەشناسی: باران بارین دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئادار، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەدوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، سەرەتا باران بارین لە دوای نیوەڕۆوە لە پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، پاشان لەئێوارەدا تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

سبەینێ پێنج شەممە 16ی ئادار، لەکاتەکانی بەیانی زوودا ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لەگەڵ باران بارین لە ناوچە جیاوازەکان، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما ئەگەری بارینی تەرزە هەیە، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان، لەدوای نیوەڕۆ و ئێوارەدا باران بارین کەمدەبێتەوە و بەشێوەیەکی گشتی ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

بەپێی کەشی پێشبینکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە 23 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت، کە 15 پلەی سیلیزیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا