كوژراوانی ئاڵۆزیەكانی عێراق بە شەهید ئەژمار دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاری دا، سەرجەم ئەو كەسانەی لە رووداوەكانی ئەم دواییەی عێراق كوژران، وەك “شەهید” ناویان تۆمار بكرێت.

رۆژی سێشەممە 6_9_2022 لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیار درا هەموو ئەوانەی لە رووداوەكانی ئەم دواییەی بەغدا كوژراون، هەمان ماف و ئیمتیازی شەهیدانەی عێراق بیانگرێتەوە و ناویان بخرێتە لیستی شەهیدانەوە.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، لە شاری بەغدا، لایەنگرانی رەوتی سەدر دژی هێزە ئەمنییەكان وەستانەوە و بە چەكی سووك و مامناوەند رووبەڕووی یەكدی بوونەوە.

لە ئەنجامی پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و لایەنگرە چەكدارەكانی رەوتی سەدردا، 30 كەس كوژران و دەیانی دیكە بریندار بوون.

دوای رووداوەكان، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، لە پەیامێكدا، رایگەیاند، ئەوەی كوژراوە و ئەوەی بكوژە دەچنە دۆزەخەوە و پێویستە لایەنگرانی سەدر لە ماوەی شەست خولەكدا ناوچەی سەوز بەجێبهێڵن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا