دوایین زانیارییەکان لەبارەی ئەو شەپۆلە بارانەی دەگاتە هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەیامنێری پۆڵەتیک پریس، دوایین زانیارییەکان لەبارەی ئەو شەپۆلە بارانەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە ئاشکرادەکات.

ئەمڕۆ شەممە27ی نیسان، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پریس ڕایگەیاند،” ئەمڕۆ شەممە چەقی شەپۆلی گەرما لە هەرێم دەستیپێکردووە و تا ڕۆژی سێشەممە بەردەوامی دەبێت، لە ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و کاریگەری سەرەتای شەپۆلێکی باران بارینی بەهێز لە ناوچەکەمان دەستپێدەکات”.

ئاماژەی بەوەکرد، شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە دەستپێدەکات، چەقی ئەو شەپۆلە ڕۆژی پێنجشەممە، هەینی و شەممەیە، کە ئاسمان زیاتر هەوراوی دەبێت و لەگەڵ ڕوودانی هەورەبروسکەی بەهێز، لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە و لەبەشێکی ناوچەکان ئەگەری بارینی تەرزەی قەبارە گەورە هەیە، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین ئۆتۆمبێلەکانیان لەشوێنی سەلامەت ڕابگرن یان دایپۆشن”.

ڕوونیکردەوە، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی گشتی هەشت بۆ 12 پلە دادەبەزن، ماوەی چوار بۆ پێنج ساڵە لەمانگی نیسان و ئایاردا بارانیکی زۆری لەوشێوەیە نەباریووە.

جەختیکردەوە و وتی، “داوا لە حکومەتی هەرێم و لایەنەپەیوەندیدارەکان دەکەین ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بکەن، تا ئێوارەی 4ی ئایار شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت و لەکاتەکانی شەودا کۆتایی پێدێت.

لەبارەی هەبوونی هاوینێکی زۆر گەرم باسی لەوەکرد، بەپێی پێشبینییەکان هاوینێکی سەختمان لەپێشە و بەراورد بەچەند ساڵی ڕابردوو هاوینێکی گەرمتر دەبێت، پێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ لەشاری سلێمانی 47 پلە تۆماربکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا