پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌رپرسى نووسینگه‌ى حه‌ج و عه‌مره‌ى سلێمانى هاووڵاتیان و حاجیان له ڤیزاى گه‌شتیارى و یه‌كساڵه و ڤیزاى بازرگانى ئاگادارده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌و ڤیزانه نایاسایى و قاچاخن، له‌وڵاتى سعودیه‌ش هه‌ركه‌س به‌و ڤیزانه گه‌شتى كردبێت دیپۆرت ده‌كرێته‌وه.
ته‌ها سه‌عید ئه‌حمه‌د به‌رپرسى نووسینگه‌ى حه‌ج و عه‌مره‌ى سلێمانى به پۆڵه‌تیك پرێسى وت: ئێمه رێگرى له‌هیچ كه‌س ناكه‌ین بۆ ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج به‌شێوه‌یه‌كى دروست و شه‌رعى، ئه‌م ڤیزایه كه هه‌ندێكى زۆركه‌م له كۆمپانیا ” كۆمپانیاكانى ئێمه خۆیان به‌دوورن ده‌گرن له‌شتى یاساغ و قه‌ده‌غه كه زیانى هاووڵاتیانى تێدابێت” هه‌ندێك كۆمپانیا فیڵده‌كه‌ن به‌ناوى ڤیزاى یه‌ك ساڵه و ڤیزاى گه‌شتیارى و ڤیزاى بازرگانیه‌وه، له ئێستادا وڵاتى سعودیه رێگره له‌وه، چه‌ند رۆژێك به‌رله‌ئێستا وڵاتى سعودیه 25 كه‌سى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ عێراق، له‌به‌رئه‌وه‌ى ڤیزاكانیان ساخته‌بووه.
وتیشى: هاووڵاتیان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رى ئه‌و جۆره ڤیزانه ( ڤیزاى یه‌ك ساڵه و ڤیزاى گه‌شتیارى و ڤیزاى بازرگانی ) ئه‌وه فیڵه له‌هاووڵاتیان ده‌كرێت، ئه‌و ڤیزانه ساخته‌ن و فیڵتان لێده‌كرێت بۆیه زۆر ئاگاداربن.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌سێك نیه خۆى بكات به‌خاوه‌نى ئه‌وانه‌ى ئه‌و جۆره ڤیزایانه‌ى پێیه، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌هه‌یه هاووڵاتیه‌كه‌و ڤیزاى پێیه‌و سوارى فڕۆكه ده‌بێت و ده‌چێت بۆسعودیه.
روونیشیكرده‌وه، نرخى ئه‌و جۆره ڤیزانه له 30 گه‌ڵاوه تا 40 و 50 گه‌ڵا له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت وه‌كو باسده‌كرێت.
هێماى به‌وه‌شكرد، له‌وڵاتى سعودیه دواى ئه‌وه‌ى حاجیه‌كانى هه‌رێم و عێراق ده‌گه‌نه ئه‌وێ ته‌سریحه یان به‌زمانى خۆمان بازنى پێده‌وترێت پێیان ده‌درێت، دووه‌م باجێكیان به‌وێنه‌ى خۆیان پێده‌درێت، ئه‌م دوو رێكاره ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و كه‌سه به ڤیزاى ره‌سمى رۆشتووه بۆ حه‌ج نه‌ك به‌ڤیزاى قاچاخ و نادروست رۆشتبێت.