سێ‌ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم سێ‌ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: پاش دەستكەوتنی زانیاری لەسەر باندێك لە پارێزگای سلێمانی كە تۆمەتبارن بە بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەرەوە، هێزەكانمان دوای رەزامەندی دادوەری ئاسایش، لێكۆڵینەوەی وردی دەستیپێكرد و لەئەنجامی چاودێری و بەدەستخستنی بەڵگە رۆژی هەینی 7_4_2023 لە هەڵمەتێكدا بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی مادەهۆشبەرەكان سێ‌ تۆمەتباری باندەكە دەستگیركران.

ئەوەشهاتووە، لە كاتی مامەڵەكردن و كڕین و فرۆشتندا كە بڕی 781 غرام مادەی كریستاڵی سپی دەستی بەسەردا گیراو تۆمەتباران رووبەڕووی یاسا كرانەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا