گەریلا كوژرانی 26 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە رایگەیاند، لە چالاكی گەریلاكاندا 26 سەربازی دیكەی سوپای توركیا كوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا رایگەیاند: گەریلاكانی ئازادی كوردستان بە شێوەیەكی فیدایی شەڕ دەكەن و گورزی دژوار لە سوپای توركیا دەوەشێنن، بۆ سڵاوكردنی رۆژی فیدایبوونی 30ی حوزەیران چالاكی بەرفراوانیان ئەنجامدا.

ئەوەشهاتووە، لە ئەنجامی ئەو چالاكیانەدا كە هێزەكانیان ئەنجامیاندا، 26 سەربازی دیكەی سوپای توركیا كوژراون، سیستمێكی كامێرای حەراری، خێمەیەكی سەربازی و سەنگەرێك تێكشكێنران، سیستمێكی كامێرای حەراریش دەستی بەسەردا گیرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا