وه‌زاره‌تی دارایی واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی ئاشکراکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ‎رۆژی دوشەممە 6ی ئه‌م مانگه‌ مووچەی مانگی ئایار به‌هه‌مان لیستی پێشوو دابەش دەکرێت و 27ی ئه‌م مانگه‌ش كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ دێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە 6ی حوزەیرانی 2022 دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی حکومی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهەمان شێوەی لیستی پێشوو دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات و یەکەم شوێن مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت”.

مووچەی مانگی ئایار لەماوەی 21 ڕۆژدا دابەش دەکرێت و تا ڕۆژی 27ی 6 دەخایەنێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا