ڕێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێم ناڕەزایی دەردەبڕن

پۆڵەتیک پڕێس؛

 

سەبارەت بە سنورداركردنی كاروباری ڕێكخراوەیی لە هەرێمی كوردستان و پەكخستنی فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومیەكان، ژمارەیەک لە چالاکوان و بەرپرسانی رێکخراوە ناحکومییەکان لەشاری سلێمانی گردبوونەوە و نارەزاییان لەو بارەیەوە دەربڕی.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، یاداشتی ژمارەیەک رێکخراو خوێنرایەوەو  تیایدا نارەزاییان دژ بە سنوردارکردنی کارەکانیان خستەڕوو.

بەپێی زانیارییەكانی دەست پۆڵەتیک پرێس، فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكان هەڵدەوەشێنرێتەوە و دەكرێت بە بەڕێوەبەرایەتییەكی سەر بە ئەنجومەنی وەزیران، ئەمەش ڕێكخراوە ناحكومییەكانی نیگەران كردووە.

دەقی یاداشتی ناڕەزایی ڕێکخراوە ناحکومییەکان؛

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا