سەرۆک وەزیرانی یۆنان سەردانەکەی بۆ بەغدا و هەولێر هەڵدەوەشێنێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆک وەزیرانی یۆنان بەهۆکاری ئەمنی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە.

ئاژانسی هەواڵی باڵکان بڵاویکردەوە، کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان، بەهۆی هێرشەکەی شەوی سێشەممەی فڕۆکەخانەی هەولێر، بڕیاریدا سەردانەکەی بۆ بەغدا و هەولێر هەڵبوەشێنێتەوە.

لەمانگی حوزەیرانی رابردوو هەریەکە لەمەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کیریاکۆس میتسۆتاکیس لەئەسینای پایتەختی یۆنان کۆبوونەوە و لەوکاتەدا سەرۆکی حکومەتی یۆنان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ سەردانکردنی بەغدا و هەولێر.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو رۆژانی 12 و 13ی ئەم مانگە، سەرۆک وەزیرانی یۆنان سەردانی هەریەکە لەبەغدا و هەولێر بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا