ڕووسیا و چین هاوکارییە سەربازییەکان لەگەڵ ئێران بەهێزدەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕووسیا و چین لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای کە رۆژی هەینی لە کازاخستان بەڕێوەچوو، ئامادەیی خۆیان بۆ فراوانکردن و بەهێزکردنی هاوکارییە سەربازییەکان لەگەڵ ئێران دەربڕی.

سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕووسیا ئامادەیە هاوکارییە سەربازی و تەکنیکییەکان لەگەڵ ئێران فراوانتر بکات، لە میانی دیدارێکی لەگەڵ محەمەد ڕەزا ئاشتیانی هاوتا ئێرانییەکەی.

ئاژانسی هەواڵی ڕووسیا لە زاری شۆیگووە ڕایگەیاندووە، لەم دواییانەدا پەیوەندییەکانی نێوان بەشی سەربازیی دوو وڵات بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری شەش سەرچاوەوە ڕایگەیاندبوو، ئێران ژمارەیەکی زۆر مووشەکی بالیستیکی بۆ ڕووسیا دابینکردووە، ئەمەش هەنگاوێکە کە هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی بەهێزدەکات.

سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕووسیا ئامادەیە هاوکارییە سەربازی و تەکنیکییەکان لەگەڵ ئێران فراوانتر بکات

لە مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوودا میدیاکانی ئێران لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕایانگەیاندبوو کە تاران ڕێککەوتنەکانی بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی جۆری سو-35 و هەلیکۆپتەرە دروستکراوەکانی ڕووسیا تەواوکردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

شۆیگو لە لێدوانەکانی پێشوودا ڕایگەیاندبوو کە ئێران “هاوبەشێکی ستراتیجیە” بۆ وڵاتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها “پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئێران لە بواری بەرگریدا بە شێوەیەکی دینامیکی و ئەرێنی پەرەدەسەنن”.

لای خۆیه وه وه زیری بەرگری ئێران وتی: په یوه ندییه کانمان له گه ڵ ڕووسیا قووڵتر ده بێته وه و فراوانتر ده بێت و ده گاته ئاستێکی نوێ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕووسیا بۆ پاڵپشتی تاران له کاتی هێرش بۆ سەر کونسوڵخانه ی ئێران له دیمه شق دەڕبڕی.

وەزیری بەرگری چین لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی لەسەر هاوکاریی سەربازیی نزیکتر ڕێککەوت

لە لایەکی دیکەوە وەزیری بەرگری چین لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی لەسەر هاوکاریی سەربازیی نزیکتر ڕێککەوت.

ئاشتیانی دوای وتووێژەکانی لەگەڵ دۆنگ جون وەزیری بەرگری چین لە ئاستانەی پایتەختی کازاخستان وتی: پێویستی بە باشترکردنی هاوکاری و لێکنزیکبوونەوەی هەردوولا هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئەمنییەکانی ناوچەکە و نێودەوڵەتی.

ئەو سێ وڵاتە ( رووسیاو ئێران و چین ) دوای ئەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا سزایان بەسەر هەریەکەیاندا سەپاند، هەوڵی پتەوترکردنی پەیوەندییە سەربازییەکانیان دەدەن.

ئێران ساڵی ڕابردوو پەیوەندی بە ڕێکخراوی هاوکاری شەنگەهای کرد و لە سەرەتای ساڵدا پەیوەندی بە ڕێکخراوی بریکسەوە کرد کە ئەندامانی سەرەکی بەرازیل، ڕووسیا، هیندستان، چین و باشووری ئەفریقایە.

چین بووەتە بەکارهێنەری سەرەکی نەوتی ئێران و هاوبەشێکی گرنگی ئابووری ئێران و هەر دوو وڵات لە ساڵی 2021 دا ڕێککەوتنی هاوکاری 25 ساڵەیان واژۆ کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا