سبەینێ موچەی لیوا هاوبەشەكان دابەشدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەینێ موچەی سەرجەم لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە كە لە 14 لیوا و چوار بنكەی مەشق پێكردن پێكهاتووە دابەشبكرێت.

سەرچاوەیەك لەلیوای 12ی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، “سبەینێ پێنجشەممە 19ى ئابى 2021، موچەی مانگی حەوتی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت”.

پێشتریش جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاندبوو، “پارەی موچەی لیواکانی  وەزارەتی پێشمەرگە کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابین دەکرێت گەیشتووتە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم و هەركاتێك پارەكە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەت دەست بە دابەشكردنی موچەی لیواكان دەكرێت ”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا