هەرێم ژمارەیەک داواکراو رادەستی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر رایگەیاند، ئەنجومەنی دادگای باڵای هەرێمی کوردستان ژمارەیەک داواکراوی رادەستی دادگاکانی عێراق کردووە.

برایم ئیسماعیل خۆشناو ئاماژەی بەوەکرد، هەماهەنگییەکی زۆر لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقدا هەیە بۆ رادەستکردنەوە و ئاڵوگۆڕکردنی داواکراوان و لەماوەی رابردوو ئەنجومەنی دادگای باڵای هەرێم سەدان داواکراوی رادەستی دادگا فیدڕاڵییەکان کردووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو لیژنەیەی لەنێوان دادگای باڵای فیدڕاڵی و دادگای باڵای هەرێم پێکهێنراوە، بەردەوامە لەئاسانکاری جێبەجێکردنی فەرمانەکانی دەستگیرکردن بۆ داواکراوانی هەردوولا و ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئاسانکاری پڕۆسەی گواستنەوەی داواکراوان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا