تەرمی گەنجێک لە رووباری دیالە دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەرمی گەنجێک لە رووباری دیالە دۆزرایەوە، بە وتەی پۆلیسی پارێزگاکە، ئەو گەنجە لەسەر پردێکەوە خۆی فڕێداوەتە ناو رووبارەکە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.

دوای نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 5ی ئایاری 2024 تەرمی گەنجێک لە ناو رووباری دیالە دەرهێندرا.

عەقید هەیسەم سەلمان شەمەری، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە رایگەیاند، نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە، گەنجەکە لەسەر پردی نزیک ناوچەی شفتە لە بەعقوبە خۆی فڕێداوەتە رووباری دیالە.

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە وتی، دوای زیاتر لە کاتژمێرێک هەوڵدان و گەڕان، تیمی مەلەوانی تەرمی گەنجەکەیان دۆزیوەتەوە.

وتیشی، گەنجەکە خوێندکاری قۆناغی ئامادەییەو تاوەکو ئێستا هۆکاری خۆکوشتنەکەی روون نەبووەتەوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا