پارێزگاری هەولێر: ئاو بۆ ماڵ بە ماڵی هەولێر دابین دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: بۆ چارەسەركردنی كێشەی بێئاوی لە پارێزگاكەدا سێ‌ لیژنەیان پێكهێناوە و تا كێشەكان چارەسەردەبن لە رێگای تەنكەرەوە ئاو بەسەر گەڕەكەكانی هەولێردا دابەش دەكەن، باسی لەوەشكرد ئەوەی نەوەی نوێ‌ دەیڵێت هەزار تانكەر ئاویان دابەشكردووە رەنگە 1000 دەبەبێت نەك 1000 تەنكەر.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: چەند لیژنەیەكمان دروستكردووە بۆ كۆنترۆڵكردنی تەواوی دۆخەكە، یەكێكیان لیژنەی زیادەڕۆییە ئەو ئاوانەی بەفیڕۆدەدرێت، لەلایەن ماڵانەوە یان باخچەكانەوە یان غەسل و چێشتخانەكان هەرجۆرە زیادەڕۆییەك لە سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجام بدرێت، لە بەیانییەوە لە رێگای ئەو لیژنەیەوە بە سەرپەرشتی جێگری پارێزگار بۆ كاروباری كارگێڕی، رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە دەگرینەبەر كە ببنەهۆی بەفیڕۆدانی ئاو.

پارێزگاری هەولێر وتی: لیژنەیەكی دیكەمان پێكهێناوە بەسەرپەرشتی جێگری پارێزگار بۆ كاروباری هونەری بۆ چارەسەركردنی گرفتی هەموو ئەو بیر و سەرچاوە ئاوییانەی كە گرفتیان رووبەڕوو دەبێتەوە.

وتیشی: لیژنەیەكی دیكە بە سەرپەرشتی قائیمقامی قەزای ناوەند و هەر شەش بەڕێوەبەرایەتیەكانی شارەوانییەكانی پارێزگای هەولێر بۆ دابینكردنی ئاوی ماڵان لە رێگای تەنكەر و دڵنیاییتان پێدەدەین ئاو بۆ ماڵ بەماڵ و گەڕەك بە گەڕەك دابین دەكەین.

لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس دەربارەی دابەشكردنی 1000 تانكە ئاو لەلایەن نەوەی نوێ‌ ئومێد خۆشناو وتی: 1000 تانكە ئەگەر لە ناو شاری هەولێر دابەش بكرێت واتە هەر كۆڵانێك تانكەرێكی بەردەكەوێت، بەڵام خەڵكێك هەبوو بۆ بەلارێدابردنی ئەو بابەتە دەزگای میدیای گەورەشی لە پشت بوو ئامانجیشیان روون بوو تانكەرێكیان دەبرد رەنگە هەزار دەبەی ئاویان دابەش كردبێت بەڵام بە دڵنیاییەوە هەزار تانكەر نەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا