وەزارەتی دارایی یەکەم لیست رەوانەی (TBI) دەکات بۆکردنەوەی هەژماری بانکی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمیی کوردستان یەکەم لیست رەوانەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانیی (TBI) دەکات، تاوەکو هەژماری بانکییان بۆ بکرێتەوە؛ لیستەکە لە 368 فەرمانبەر پێکهاتووە.

رۆژی 28-04-2024 وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتیی هەرێمی کوردستان نووسراوی بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانیی (TBI)ی ناردووە، تاوەکو بەشداری لە بەجێکردن (تەوتین)ی فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی هەرێمی کوردستان (پرۆژەی هەژماری من) بکات. ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش لە رۆژانی 5 و 6ی ئەم مانگە لەو بارەیەوە کۆبووەوە.

رۆژی 16-05-2024 ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمیی کوردستان نووسراوی فەرمی بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانیی (TBI) کردووە، تێیدا بۆ یەکەم جار لیستێکی 368 فەرمانبەریی کەرتی گشتیی رەوانەی TBI کردووە. ئەو فەرمانبەرانە ئەو بانکەیان دیاریکردووە، کە هەژماری بانکیی تێدا بکەنەوە.

لە نووسراوەکەدا ئاوات شێخ جەناب ئاماژەی بەوە داوە، لە سۆنگەی سووربوونیان لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکانی نێوان تیمی “هەژماری من” و بانکی عێراقی بۆ بازرگانی، لە رێگەی ئینتەرنێتەوە فۆڵدەرێکی پارێزراویان لەگەڵدا هاوبەش دەکەن کە: یەکەم: هەموو زانیارییەکی پێویستی تێدایە لەبارەی بەشداربووان (KYC).

دووەم: هەموو بەڵگەنامەیەکی پێویستی تێدایە بۆ کردنەوەی هەژماری بانکیی بەگوێرەی پێویستییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، بە شێوەیەکی خولی و لەکاتی ئامادەبوونی لیستی ناوەکان لە رێگەی نامەی ئەلیکترۆنی و نووسراوی فەرمییەوە، لیستی دیکەی ناوی سوودمەندبوونیان بۆ رەوانە دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا