پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌رجه‌م ئەو تۆمەتانەی رەتكرده‌وه کە باس لە مەشقپێکردنی هێزەکانی پە.کە.کە لە سنووری سلێمانی دەکەن و جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و تۆمه‌تانه ته‌واوكاری ئه‌و راپۆرته هه‌واڵگرییانه‌ی پارتییه بۆ توركیا.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌تیف نێروه‌یی داوا له میدیاكانی پارتی ده‌كات به‌سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه له سلێمانی كه ئازادیی میدیایی تێدایه، ئه‌و شوێنانه رووماڵ بكه‌ن كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، جێی مه‌شقی هێزه‌كانی (په.كه.كه)یه.
نێروه‌یی وتی:” ئه‌و تۆمه‌تانه ئه‌وپه‌ڕی چه‌واشه‌كاریی و بێ ویژدانییه‌و به‌داخه‌وه ململانێ گه‌یشتووه‌ته ئه‌م راده‌یه”
هه‌روه‌ك هه‌موو لایەنە پوەندیدارەکانشی سەرپشک ده‌كرد كه لێکۆڵینەوە لەو تۆمه‌تانه بکەن.