لێدوانی نوێی ئەمریکا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا rۆژی هەینی دووپاتیکردەوە کە بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، ئەنقەرە، هەولێر و کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە رێگەی بۆری بەندەری جەیهانی تورکیاوە.

ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ هەینی (17-05-2024)، لە واشنتۆن بەڕێوەچوو رایگەیاند، “پەرەپێدانیر رێگەی جیاواز بۆ گەیاندنی وزەی عێراق بۆ بازاڕە جیهانییەکان لە بەرژەوەندی عێراق و ئەمریکادایە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەبارەت بە کردنەوەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا، لە پەیوەندی راستەوخۆ و بەردەوامداین لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، ئەنقەرە، هەولێر، و کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوتەوە کاریگەریی نەرێنیان لەسەرە”.

عێراق لە دادگەی ناوبژیوانیی پاریس سکاڵای لەسەر هەردوو لایەنی هەرێمی کوردستان و تورکیا تۆمارکرد کە تێیدا باسی لەوەکردبوو هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بەبێ رەزامەندی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا لەرێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ئەنجامدراوە، دادگەکەش لە رێککەوتی 25ی ئازاری 2023 بڕیاریدا کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەو رێگەیەوە، بڕگەکانی پەیماننامەی ساڵی 1973ی پێشێلکردووە و هەناردەکردنی راگرت.

لەگەڵ ئەوەشدا، دادگا بڕیاریدا ئەنقەرە بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بداتە بەغدا بۆ هەناردەکردنی بێ مۆڵەت لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2018. دۆسیەی دووەمیش لە دادگەی ناوبژیوانی هێشتا دانەخراوە و ئەمیان لە پاش ساڵانی 2018 بەدواوە دەگرێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا