سندووقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداریی دەداتە عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بارودۆخی دارایی عێراق، هۆشدارییەکی ئاراستەی عێراق کرد و داوای لە حکومەتەکەی کرد کاربکات بۆ راستکردنەوەی باری لار و ناهاوسەنگی ناوخۆیی.

سندوقەکە لە بەیاننامەیەکدا کە رۆژی پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، “ناهاوسەنگییە ناوخۆییەکانی عێراق بەهۆی فراوانبوونی بەرچاوی دارایی و دابەزینی نرخی نەوت زیاتر بووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “عێراق پێویستی بەوەیە وردە وردە بارودۆخی دارایی گشتیی خۆی راستبکاتەوە؛ “بۆ ئەوەی لەماوەیەکی مامناوەند دا سەقامگیری لە قەرزەکان درووستبکات و و دووبارە یەدەگی دارایی بنیاتبنێتەوە”.

لە بەیاننامەکەیدا، سندوقەکە پێشوازی لە “بوژانەوەی بەهێزی ئابووری، کەمی هەڵاوسان لە عێراق، و باشتربوونی بارودۆخی ناوخۆی کرد کە بووە هۆی جێبەجێکردن و پەسندکردنی بودجەی گشتیی یەکەمی 3 ساڵە لەو وڵاتە”.

هەروەها جەختی لە”پێویستی سیاسەتی ئابووریی تەواو و گونجاو لە عێراق بۆ چاکسازیی دارایی و قەرزە گشتییەکان، بە لەبەرچاوگرتنی ململانێی ناوچەییەکان کە رەنگە کاریگەری لەسەر نرخی نەوت هەبێت”.

لە کۆتایی ساڵی رابردوودا سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداریی دا لەوەی ئابووریی عێراق زۆر پشتی بە نەوت بەستووە و پێویستی بە چاکسازیی پێکهاتەیی و ریشەیی هەیە بەمەبەستی هەمەچەشنکردنی و بەدیهێنانی گەشەی بەردەوام.

سندوقەکە لەو کاتەدا هۆشداریی ئەوەیدا کە کارە لەپێشینەکان بریتین لە رەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ کەرتی تایبەت لە رێگەی جێبەجێکردنی چاکسازی لە کەرتی بانکی و کارەبا، کەمکردنەوەی دەستوەردان لە بازاڕی کار، و بەردەوامبوونی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی حوکمڕانی و کەمکردنەوەی گەندەڵی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا