هەسەدە 10 چەکداری داعش دەستگیر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لە پرۆسەیەکی ئەمنی هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 10 چەکداری داعشی دەستگیر کرد.

فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، دەزگای هەواڵگری هەسەدە و تیمێکی تایبەتی ئاسایش شانەیەکی سەر بە داعشیان لە دەوروبەری دێرەزوور دەستگیر کردووە کە لە 10 کەس پێکهاتوون.

شامی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، پرۆسەی گەڕان و دەستگیرکردنی ئەو چەکدارانە بە چاودێری فڕۆکەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش بەڕێوەچووە.

ڕۆژی هەینی ڕابردووش ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان لە دێرەزوور چەکدارێکی دیکەی داعشی دەستگیرکرد کە پلانی بۆ هێرشی تیرۆرستی داڕشتبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا