وانەبێژان مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بکرێتە چەک، نوێنەرێکیان دەڵێت، دوای ئامادەکردنی چەکەکە، لەم هەفتەیەدا کار بۆ دابەشکردنی پارەکە دەکرێت.

کارۆخ عەبدوڵڵا، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، بڕیارە سبەی شایستە داراییەکانیان بۆ مانگی دوو بکرێتە چەک.

کارۆخ عەبدوڵڵا وتیشی، دابەشکردنی مووچەی وانەبێژان بەهۆی دواکەوتنی خشتەوە لەلایەن پەروەردەکانەوە دواکەوتووە.

باسی لەوەشکرد، دابەشکردنی مووچەکە پێدەچێت لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بێت.

سەرەتای مانگی رابردوو تاوەکو 8ی ئەو مانگە، وانەبێژان دوو مووچەیان وەرگرت، یەکێکیان بۆ مانگی 12ی پار و ئەوی دیکەش مووچەی مانگی یەکی ئەم ساڵ بوو.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا