بەرگری شارستانی سۆران: تائێستا تەرمی منداڵە پێنج ساڵانەکە نەدۆزراوەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئاشکرایکرد، گەڕان بەدوای تەرمی منداڵە پێنج ساڵانەکە بەردەوامە.

ئەمڕۆ شەممە18ی ئایار، بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە،” بۆ دووەم ڕۆژ تیمەکانمان لە گەران بەدوای دۆزینەوەی تەرمی منداڵە پێنج ساڵانەکە بەردەوامە”.

ئاماژەی بەوەکرد، تائێستا بەهۆی بەرزی ئاستی ئاوی رووبار و لێژی و بەخوری ئاوەکە و ساردی پلەی گەرمی و بوونی پاشماوە لەنێو رووبارەکان، تەرمەکە نەدۆزراوەتەوە.

لەکاتێکدا، دوێنێ هەینی17ی ئایار، بەرگری شارستانی سۆران راگەیاند، دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی باوک و کوڕێکی خەڵکی شارۆچکەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر، کە بە مەبەستی گەشتکردن چووبوونە ناوچەکە لە رووباری گەورەی چۆمان و لە نزیک ناوچەی گەڵاڵە خنکان، باوکەکە ناوی سۆرانە و منداڵەکەش ناوی ئەیهانە و تەمەنی پێنج ساڵە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا