وتەبێژی یەکێتی: پارتی تورکیا هاندەدات هێرشبکاتە سەر سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەڵێت پارتی و زانیاریی ناڕاست دەدات بە تورکیا و بیانوو دەدات بە تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر سلێمانی.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنییدا رایگەیاند، ” لە بڵاوکراوەی رۆژی 14ی ئایاری رۆژنامەی خەبات-ی زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان دا بە مانشێتێکی گەورە نوسراوە ‘لە سنووری سلێمانی پەکەکە هێزی چەکدار درووست دەکات و رەوانەی قەندیل و رۆژئاوای کوردستانی دەکات”.

وتەبێژەکەی یەکێتی دەڵێت، هەر ئەو لایەنە لە زۆر شوێن باس لەوە دەکات کە ناخۆشحاڵە بە داخستنی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەڕووی تورکیادا و لەلایەکی دیکەوە زانیاریی و هەواڵی نادرووست دەدات بە تورکیا.

دەشڵێت: “ئەو حکومەتەی هەمانە حکومەتی هەموو ناوچە و شوێنەکانە بێ جیاوازیی، ئەو لایەنە لەبری ئەوەی سەرکۆنەی ئەو هەوڵانە بکات، دێت بیانوو دەدات بە تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر سلێمانی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا