سبەینێ بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بودجە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سبەینێ بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024 کۆدەبێتەوە.

مەزهەر محەمەد، ڕاوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،” سبەینێ یەکشەممە19ی ئایار، بە پشت بەستن بە ماددەی 77ی بودجەی سێ ساڵەی عێراق و بودجەی گشتی ژمارە 13ی ساڵی 2013، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پەسەندکردنی  بودجە کۆدەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای پەسەندکردنی، بەمەبەستی پەسەندکردن و جێبەجێکردنی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت.

ڕوونیکردەوە، بودجەی ئەمساڵی عێراق بودجەی گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری نانەوتی و پیشەسازییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا