پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە هەولێر گەنجێک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.
پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە شاری هەولێر رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە شەقامی 100 مەتریی هەولێر، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک لەلایەن چەند چەکدارێکەوە دەسترێژی گوللەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
گەنجەکە ناوی (کاران کەریم) ە و تەمەنی 20 ساڵە و دانیشتووی قەزای مەخموورە لە پارێزگای هەولێر.
بە ووتەی مامی کوژراوەکە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان هۆکاری کێشەکەی ئاشکراکرد ووتی، “پێش ماوەیەک داخوازی کچێکیان کردووە بەڵام ماڵی کچەکە رازی نەبوون، ئەمڕۆ سێ لە کەسوکاری کچەکە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بە فێڵ کارزانیان بردووە و لە نزیک شەقامی 100 مەتری تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە”.