زانیاری نوێ لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكەی سەر داعش دەخرێتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی حەشدی شەعبی لە قەزای دووز خورماتوو دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی حەشدی شەعبی و هێزەكانی سوپای عێراقی لەچەند ناوچەیەك راگەیاند.

سەید عەلی حوسێنی وتەبێژی حەشدی شەعبی لە قەزای دووز خورماتوو بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە ئەمڕۆ وە لەگەڵ سوپای عێراق لە سنوری سەڵاحەدین و دیالە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێك بۆ سەر چەكدارانی داعش كردووە.

وتیشی، “ئۆپەراسیۆنەكە بەهۆی روودانی چەند حاڵەتێكی كوشتن و تیرۆركردنی هاوڵاتیانەوە بووە لە سنورەكە، ئێمەش بۆ پاكردنەوەی هەندێك ناوچە دەستمان بەو ئۆپەراسیۆنە كردووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆپەراسیۆنەكە لە سنوری حەشدی شەعبی و هێزەكانی سوپای عێراقدایە و پێشمەرگە بەشداری تێدا ناكات و چەند رۆژێكیش بەردەوامی دەبێت، ئامانج لە وەش دۆزینەوەی حەشارگە و پاشماوەكانی داعش و گێڕانەوەی ئارامییە بۆ ئەو ناوچانە.

ئەمە لەكاتێكدایە، نزیكەی شەش ساڵە چەكدارانی داعش لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان بونیان هەیە و دوای ئەنجامدانی دەیان ئۆپەراسیۆن و رووڕووبوونەوە هێشتا پاشماوەی ئەو چەكدارانە مەترسین بۆ سەر دانیشتوانی ناوچە جیاوازەكانی عێراق.

مەترسییەكانی شانە نووستووەكانی داعش زیاتر لەوناوچانەیە كە بۆشایی ئەمنی هەیە، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوشدا بەهۆی كشانەوەی پێشمەرگە لەكەركوك و ناوچە دابڕاوەكان، داعش چەندینجار هێرشی كردوەتە سەر هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا