پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە هەولێر رایگەیاند، ئەوان وەک یەکێتی 10ی حوزەیرانیان بۆ هەڵبژاردن لا پەسندە و بەشداریی هیچ کۆبوونەوەیەک بەمەبەستی دواخستن یاخوود ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن ناکەن.
سەعدی ئەحمەد پیرە لە بەشێک لە قسەکانیدا باسی لە دۆخی وەزارەتی پێشمەرگە و پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی لەو وەزارەتە کرد و رایگەیاند، ئەوان وەک یەکێتی داوایان کردووە کە وەزارەتی پێشمەرگە وەک وەزارەتێکی هەستیار وازی لێبهێندرێت و هەموو رۆژێک بەڕێوەبەرێکی یەکێتی لانەبرێت و بەڕێوەبەرێکی پارتی دابندرێت.
لەبارەی دۆخی کەرکووک و هەڵبژاردنی پارێزگارێکی کورد بۆ شارەکە ووتی، “یەکێتی و پارتی دەبێت واز لە ململانێکان بهێنن لە کەرکووک و بەهەردووکیان هەوڵ بدەن بەو هەشت کورسییەی هەیانە پارێزگایەکی کورد بۆ شارەکە یەکلابکەنەوە و ئەو پۆستەش شایستەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە و سازشی لەسەر ناکرێت”.
هۆشدارییدا لەوەی هەتا بابەتی دانانی پارێزگار دوابکەوێت دۆخەکە زیاتر ئاڵۆزتر دەبێت و جەختیشی کردەوە “یەکێتی بە شەش کورسییەوە و مۆڵەت بەخۆی نادات پشێوی لە پارێزگاکە درووست بکات”.
لەبارەی پرسی هەڵبژاردن، سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، ئەوان وەک یەکێتی ئامادە نین کۆبوونەوە لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن بکەن و دەڵێت: “ئێمە داوای 10ی حوزەیرانمان کردووە بەڵام هەڵمەتی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا دەستی پێنەکرد بەهۆی ئەو بڕیارە سالارییەی دادگەی فیدراڵیی عێراق دەرکرا و دواتریشلەلایەن دەستەی دادوەران رەتکرایەوە”.
وتیشی، “دواکەوتنی هەڵبژاردن کۆتایی دنیا نییە بەڵام پرسیاری ئێمە ئەوەیە دواخستنی هەڵبژاردنە یاخوود بەشداریینەکردنە”.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەعدی ئەحمەد پیرە جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی یەکێتی لەبارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کردەوە و بە گرنگی زانی بۆ مانەوەی سەقامگیریی ئاسایشی عێراق و ناوچەکە بەگشتی.