سێ وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆر رادەگەیەنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای هەرێم چەند وێستگەیەكی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆر لە پارێزگاكانی هەرێم راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ی 2021، وەزارەتی کارەبای هەرێم لە ئاگاداریەكدا رایگەیاند “وەزارەتی کارەبا ماوەی گەڕاندنەوەی تەندەر بۆ دامەزراندنی سێ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر درێژ کردەوە”.
لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، وێستگەکانی بەرهەمێنانی کارەبا لە وزەی خۆر بە توانایی 25 مێگاوات لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک جێبەجێ دەکرێن.

بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەکانی نوێبوونەوە و، ئەو وزانەی کە تێچوونی بەرهەمهێنانیان کەمە، لە کارە پێشینەکانی وەزارەتی کارەبایە و لە هەوڵدایە بەپێی توانایی زۆرترین پرۆژەی هاوشێوە، وەک وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک جێبەجێ بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا