بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە کتێبی شوێنەوارییەوە چوار کەس دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سەڵاحەدین، چوار کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە کتێبی شوێنەوارییەوە دەستگیرکران.

ئەمڕۆ دووشەممە6ی ئایار، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ” گروپێک لەکاتی بازرگانیکردن بە کتێبی مێژوویی شوێنەوارییەوە، بەپشت بەستن بە زانیاری وردی دەزگای هەواڵگری لەڕێگای تیمێکی تایبەتی سەر بەنەهێشتنی بەشی تاوانی پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکران”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەدوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر و پێکهێنانی تیمی کار بۆ چاودێریکردنی گروپەکە، پرۆسەکە ئەنجامدراوە.

ڕوونیکردەوە، بەپێی ماددەی 44ی شوێنەوار، تۆمەتباران ڕەوانەی لێکۆڵینەوە یاسایی کراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا